۲۵ فروردین ۱۳۸۹

شاره کــــــــــه م

شاره‌که‌م
***


شاره‌که‌م ئه‌ی خاوه‌نی گوڵجـاڕ،گوڵی،خــــــــــارم له‌وێ


تۆ نه‌موونـــه‌و شاهی شاران من په‌ره‌ستــــــــارم له‌وێ



پـــڕ له‌باغ و ئاو و کانی پــــڕ له‌ به‌گزاده‌ی جــــــــــوان


خاوه‌نی"شڵماش" و "باژاڕ" تاک و بێ یــــــارم له‌وێ!






دیمه‌نی سه‌ر چۆمی"که‌ڵـوێ"ت مه‌ڵهه‌مه‌ بۆ ده‌ردی دڵ


ئه‌ی حـه‌کیمی"ده‌شتی وه‌زنێ"زه‌ردو بیمــــــارم له‌وێ!






ئاڵه‌کـــۆک و گـــوڵ ونه‌وشه‌ت تێکه‌ڵه‌ به‌ ده‌نگی کــــۆڕ


بووکی"قه‌ندیل"و "گیاڕه‌نگ" پیرو ئێختیـــــارم له‌وێ!






هه‌رکه‌سێ ئه‌ی وێ به‌هه‌شت با بێته‌ بانی"گرده‌سوور"


ئه‌ی به‌هه‌شتی کــورده‌واری من گوناهکـــــــارم له‌وێ!






باوه‌شی بــــــۆ سه‌د هه‌تیو و بێــوه‌ژن شاری شه‌هــید!


دوژمنت کوێــــر بێ به‌ ئاهم دڵ به‌ ئـــــــــــازارم له‌ وێ






سه‌نگه‌ری بـاوه‌ڕ له‌ پشتت"هۆینه‌مـــــاڵ"و"بڵفـه‌ت‌"ن


من به‌ بێ سه‌نگه‌ر گــــــلاوم گه‌ر برینــــــــــدارم له‌وێ






شه‌رته‌ گـــــــه‌ر هاتم له‌ خاکت مشته‌ خـــــاکێ هه‌ڵگرم


بیکه‌مه‌ تـاڵاو له‌ دوژمن چونکه‌ داخـــــــــــدارم له‌ وێ


****

باوکی ڕامتین

۱ نظر:

ناشناس گفت...

سلام، ناصرجان
خیلی وقته ندیدمت،بی وفا!!!
کدوم گوری هستی،راستی راستی خیلی کارها که می کنی ما خبر نداریم،زنده یا مرده ات را می خواهم!
شاید منو نشناسی،ایرادی ندارد چون می دونم دلت خوش است.حالا هم اون انجمن می ری؟ چرا من نمی بینمت یا ژستت تغیر کرده و نمی شناسمت.
تو که وجدان عشقت مرده بود،می گفتی تا زمانیکی «ک»،«آ» نشود.«ز» معنی ندارد.ولی چرا دروغ گفتی؟همه از تو تعریف می کردند،مطمئنم سر اونها نیز کلاه گذاشتی.
خوب فکر کن منو یادت میآد؟خوب که نه!
منو بشناس ...«ز و ل ی خ ا»
راستی شماره تولطف می کنی