بۆ شه‌وانی ژیانم
********
دیسان ئه‌وه شه‌وێکی تر
له شارۆچکه‌ی بێکاریما
له کۆڵانی فێ لێ هاتووی هه‌ژاریما
تێپه‌ڕ ئه‌که‌م
له‌م بێ ده‌نگییه شێتۆکه دا
دڕکی زامێک له به‌ر پێما
پێچی ژانێک...!
نووکه نووکێک و گریانێک له به‌ر گوێما
له‌م بێ ده‌نگییه شێتۆکه دا
ده‌گه‌ڵ پێچی ژانێکی تر
سه‌ر ئه‌نێمه سه‌ر باڵنجی ئاواتێکی بێ هێلانه:
...............!
...............!
پێ ئه‌نێمه ئاوزه‌نگێکی بێ نیشانه
له‌م بێ ده‌نگییه شێتۆکه دا
ئاڵی تاسه‌کانم ئه‌گرم
ده‌چمه فڕگه‌ی چاره‌نووس و
به‌ره‌و ئاسمان...!
له‌سه‌ر کڵۆ هه‌ورێکی ڕه‌ش ژینگه ئه‌گرم
له‌م بێ ده‌نگییه شێتۆکه دا
زانستگه‌یه‌ک ده‌که‌مه‌وه
پڕ له‌وانه‌ی په‌روانه‌و شه‌م
په‌یمانگه‌یه‌ک،
به‌گێتار و کۆرسی ماته‌م...!
له‌م بێ ده‌نگییه شێتۆکه دا
ده‌چمه وێستگه‌ی خه‌ونێکی تر
به‌ره‌و باشووور سه‌فه‌ر ده‌که‌م
به‌ره‌و باکوور سه‌فه‌ر ده‌که‌م
دیسان ئه‌وه شه‌وێکی تر
له شارۆچکه‌ی بێکاریما
تێپه‌ڕ ئه‌که‌م
باوکی ڕامتین
۱ نظر:
سلاو
به‌ڕێز باوكی رامتین
به مه‌به‌ستی خزمه‌ت به وێبلاگ نووسانی كورد وێبلاگێكمان كردۆته‌وه به ناوی (دانلۆدی كوردی)،كه ئه‌مه ناو نیشانه‌كه‌یه‌تی (www.kurdishdownload.blogfa.com) به‌ڕێوه‌به‌رانی و نووسه‌رانی ئه‌م وێبلاگه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خزمه‌تێكی بچوك به وێبلاگ نووسان كورد بكه‌ن و بۆشایه‌كی بچوك له دونیای وێبلاگ نووسی كورد دا پڕ بكه‌نه‌وه.
كاری سه‌ره‌كی ئه‌م وێبلاگه له ئێختیار نانی كۆده جوراو جۆره، هه‌ڵبه‌ت له ئێستا دا ته‌نیا كۆدی كوزیكمان داناوه بۆ وێبلاگ و هه‌روه‌ها دانلۆد، به‌لاَم له داتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆدی زیاتر و به تایبه‌تیش كۆدی قالب، به وه‌رگێڕانی كوردی و جوانترین شێوه و له‌سه‌ر خواستی به‌كارهێنه‌ران، له ئێختیاری ئێوه‌ی خۆشه‌ویت دا دابنێن.
ره‌خنه و پێشنیار و سه‌رنج و تێبینیه‌كانتان هانده‌رمان ده‌بێ بۆ به‌رده‌وام بوون و كاری زیاتر.
سه‌ركه‌وتوو بی.
(جوتیار سوێسنی)
ارسال یک نظر