۱۹ نوامبر ۲۰۰۹
بۆ شه‌وانی ژیانم
۱۷ نوامبر ۲۰۰۹
ڕۆژی 24 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر پیرۆز بێ
به‌مه‌به‌ستی ڕێز لێنان له ڕۆژی كتێب و كتێب خوێندنه‌وه و حه‌وتووی كتێب ڕۆژی یه‌كشه‌مۆ 24 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ڕاوگه‌ی گشتی ئاوایی قه‌ڵاڕه‌ش و لاوانی قه‌ڵا، ڕێ و ڕه‌سمێكی خونچیلانه‌و جوانیان له‌ژووری مزگه‌وتی دێ رێكخست. له‌و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا به‌شێك له خه‌ڵقی دێ واته،ژن و پیاو، مناڵ و خوێندكار و كۆمه‌ڵێك له دۆستان و دۆستدارانی كتێب له‌شاری سه‌رده‌شت به‌شداربوون.
۱ اکتبر ۲۰۰۹
خیّرین مالی و اهداکنندگان کتاب به کتابخانه ی روستای قلعه رش
۲۷ اوت ۲۰۰۹
هۆنراوه‌یه‌کی فریشته حه‌سه‌ن زاده
له ئاره‌زووی هه موو خه ونه کان
وه رزه کان ڕاوه‌ستاون
له پشت چاوچاویلکه ی نیگات
بێ تاوان پرسیاری کاته کان ئه که ن !
دو شعر از فرشته حسن زاده
گنگ تر از شروع یک حرف
دخترک دستکش پوش شه‌ری
......وما
در نقابهای هر جایی
با احوال پرسی های چند هجایی
و حرفهای متداول
با متضادترین اشیاءها
۲۱ اوت ۲۰۰۹
خاک
*********
له‌م ئێواره سه‌رسامه‌دا
له پشته‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی مه‌غریبه‌وه
له‌سه‌ر چیا ڕه‌ش پۆشه‌کان
په‌ڵه‌هه‌ورێ
له هه‌ر دوو چاوی زه‌قیه‌وه
هۆن هۆن فرمێسکی ده‌باراند.
**
باران نوقمی ناو خاک ئه‌بوو
درخت و با باوه‌شێنی خاکیان ده‌کرد
له‌ڕێ‌ی هاتوو و چۆی هه‌وره‌وه
خاکم بینی
خاکم ناسی
دووئه‌ویندار
له‌ژێر ڕێژنه‌ی بارانه‌دا
ژوانیان هه‌ڵدا
ئه‌ویان ئه‌وه‌ی تری ماچ ئه‌کرد
له‌وانه‌وه
ماچم بینی
ماچم ناسی
**
تامی ماچ و پیرۆزی خاک
وایان لێم کرد؛
دانه‌ویم و
چوار ده‌ست و پێ
کڕنۆشم برد، خاکم ماچ کرد.
**********
باوکی ڕامتین
۸ اوت ۲۰۰۹
***
که یار ڕۆیشت؛
داره بی یه‌که‌ی خوارووی ماڵمان
پێی وتم :
"غه‌م دات نه‌گرێ
لاخم- گه‌ڵای سه‌وزو ناسک داده‌ڕێژێ
پۆخم- کڵووک ده‌ر ده‌کات و
قامه‌تیشم
- وه‌کوو که‌وباڕ-
په‌ڕی کۆنی ده‌هاوێژێ
ئه‌تۆش ئه‌مجار
به یادی پار
له‌سه‌ر فه‌ڕشی سێبه‌ره‌که‌م
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...!
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...! "
********************
باوکی ڕامتین
*****************
پێش ئه‌وه‌ی خۆشت بوێم
خۆشه‌ویستیم کرده ئه‌ڵقه‌یه‌ک و
له په‌نجه‌م دای
پێش ئه‌وه‌ی له گه‌ڵمابی
شه‌وانه له باوه‌شتا ئه‌نووستم
پێش ئه‌وه‌ی بم ناسی
ناسنامه‌که‌م له ناو جانتای مه‌دره‌سه‌ت دا
بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریا
پێش ئه‌وه‌ی بم بینی
دزه‌م کرده ناو نیگاکانت و
له ژوانێکی کورتیله دا
تێـــر
تێـــر
ماچم
کـردی!
****************
م.ا.چ
***
هه‌وری قژێک
له ئاسمانی
ناوچاوانت
خۆری ڕۆتی
داپۆشیوه
مژی خاڵیک
بۆ ناو دۆڵی
سنگ و مه‌مکت
دابه‌زیوه
به‌سه‌رتاڤگه‌ی
چاوه‌کانتا
ڕووبارێکی
فرمێسکاوی
دێته خوارێ
تنۆک تنۆک
گه‌ڵای لێوت
گه‌زۆی ماچی
لـێ...
ئـه...
بـار...
ێ...!
۲۶ ژوئیهٔ ۲۰۰۹
شێعر
گیرۆده‌ی عیشقی یه‌کێکم
هێشته ڕووخسارم نه‌دیوه
ئه‌وه نه‌بێ به ته‌له‌فوون
زۆر ده‌گه‌ڵم پێکه‌نیوه
گه‌رچی ده‌ستم وێی ڕاناگا
ئه‌و له په‌یڤی ئاشکرایه
که لێواو لێوه له جوانی
ئه‌ی له‌و ئه‌شقه چه‌نده پاکه
که زڕه‌ی زه‌نگ بۆم ده‌هێنێ
به‌دوور له چاو بڕکێی ڕه‌قیب
به سۆزه‌وه ده‌م لاوێنێ
هه‌مووی نازو به‌هانه‌یه
ئه‌وه‌ی له که‌نارت ده‌ژی
هه‌تا وه‌سڵ و فه‌سڵی گوڵان
خۆشه له‌غوربه‌ت دا بژی
تۆ ئه‌ی عیشقی ته‌له‌فوونی
بۆچی زڕه‌ی زه‌نگت نایه
بۆنازانی ده‌رگای گوێچکه‌م
بۆ ده‌نگت وێڵ و واڵایه

له به‌یانی خۆشه‌ویستی ئه‌تۆی تیشکی هه‌تاوه‌که‌م
له‌ناو گۆمیلکه‌ی هه‌ر ژوانێ ماسی ماچێکت ڕاو ئهکمببووره گه‌ر به به‌ردی ماچ شووشه‌ی ڕووخسارت ئه‌شکێنم
به ده‌ستبازی ئه‌گریجه‌که‌ت خاو ئه‌که‌م و بۆت دادێنم
بۆ نازانی؟ فێرت کردووم چۆن ئه‌سپی خه‌یاڵ لێ خوڕم
گه‌ر تۆم نه‌بێ ئه‌ی نازه‌نین ئه‌وساکه به کێ بخوڕم؟
بۆ کوێ ده‌چی ؟ بگه‌ڕێ وه؟ ئه‌ی پاشی تۆ کێ پێم بڵێ:
سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆیه له جێ‌ژوان ده‌که‌ین هه‌مزه‌ڵێ!
داری هیوام بێ گه‌ڵایه له سێبه‌رم پشوو مه‌ده
ڕابردوومان چی به‌سه‌ر هات ئه‌لحانت به پێشوو مه‌ده
له که‌نارم ڕۆمه‌نیشه با شه‌پۆلم نه‌ت خنکێنێ
ده‌ریای دڵم تۆفانێکه گه‌می دڵت ئه‌ڕووخێنێ
زه‌وی مه‌یلم ئه‌وساڵ ویشکه ئه‌ی کوا بارانی هه‌وره‌که‌ت
پووشی دڵم ئه‌سووتێنێ شه‌پۆلی گه‌رمای جه‌وره‌که‌ت
شه‌وانێ بوو ته‌نیا هه‌ر خۆت ئه‌بوویته ئه‌کته‌ری خه‌ونم
ئه‌ڕژایته سه‌ر گه‌ڵای تاسه‌م دڵۆپ..دڵۆپ وه‌کوو شه‌ونم
گه‌ڕانه‌وه‌ت له خه‌ونیشدا جارێکی تر نابینمه‌وه
باڵی په‌پووله‌ی دڵ سووتا به‌ده‌ست شه‌می ئه‌وینمه‌وه

که چاوانم ده جووقێنم دنیا هه‌مووی شه‌وی تاره
به‌ڵام وێنه‌ی تۆی خۆشه‌ويست وه‌ک ئــاوێنه تييـای دياره
ئــه‌گه‌ر ناوی که‌سێ دێنم يا خۆشه‌ويستی تر ئه‌گرم
هه‌مووی نه‌هێنی يــه له تۆ دڵنیا به بێ تۆ ئه‌مرم
ماوه‌یه که ده‌نگت نایه به به‌رگوێما ئه‌ڵێی ونی
سه‌د قۆناغیش له من دووربی وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر لای منی
که ئه‌چمه باوه‌شی خه‌یاڵ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ئه‌ژمێرم
ته‌ک ته‌ک به ئه‌ستێره‌کان داپه‌یامی شادی ئه‌نێرم
شه‌وان ده‌گه‌ڵ بووکی یادت ده‌چمه هۆتێلی گریانم
به کاکه‌شانیش دا بڕۆی خۆشه‌ویستم پێت ده‌زانم
باوکی ڕامتین
*********
ســـــــــه‌رم دانا له پێناوت سه‌رت هه‌ڵگرت وتت شایـــــه‌د
تبـــــــــــــــــه گفتم زبهر تو که آنرا مصلحت آیــــــــــــــــد
بـــــــــه بێت ناژیم ده‌مێ تاوێ ئه‌گه‌ر چی تـــــۆ منت ناوێ
ســـــــــــــرودم شعر نم داری که آبی از لبت آیـــــــــــــــــد
حه‌بیبه‌خـــــــانی وه‌ک تۆ چۆن ده‌بێ نالی نه‌کا سه‌یـــــــری
ترانــــــــــه از زبانت خوش صدایی از کفت آیـــــــــــــــــــد
وه‌لی بووم تۆ شه‌می، دێوانه‌می کرد شووشه ڕووخسارت
همی گــــــــردم پی بختم که تو خواهی دمت آیــــــــــــــــــد
به‌چـــــــــاوان تۆ منت هان دا، به چـــاوان من له فه‌رمانم
نه فــــــرهادم شکافم کوه،نه ازشیرین کمت آیــــــــــــــــــد
به‌هانــــــــــــــه بێ به‌هانه قه‌ت ته‌ڵای ڕووت بێ به‌هانابێ
همی تــــــــــــرسیدم از اول خیالی از سرت آیــــــــــــــــــد
چرای به‌ختم شکا شووشه‌ی وه‌کوو مه‌جنوون له هه‌ردانم
نمایــــــــان شد چراغ شب نگه کن همدمت آیـــــــــــــــــــد
که لێم تــــــــــۆرای به‌ڵێنت دا به پێشم دا نه‌کــــــه‌ی جۆڵه
شــــــــــــــود پیدا زاعمالت ندامت بوی ازت آیـــــــــــــــــــد
به ئێحساسم نه‌گه‌شتووی هێشته کاڵی تـــــــــــۆ له دڵداری
کنـــــون ناصر هوس کرده بدان او از برت آیـــــــــــــــــــد
باوکی ڕامتین