به یادی پار
***
که یار ڕۆیشت؛
داره بی یه‌که‌ی خوارووی ماڵمان
پێی وتم :
"غه‌م دات نه‌گرێ
لاخم- گه‌ڵای سه‌وزو ناسک داده‌ڕێژێ
پۆخم- کڵووک ده‌ر ده‌کات و
قامهتیشم
- وه‌کوو که‌وباڕ-
په‌ڕی کۆنی ده‌هاوێژێ
ئه‌تۆش ئه‌مجار
به یادی پار
له‌سه‌ر فه‌ڕشی سێبه‌ره‌که‌م
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...!
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...! "
********************
باوکی ڕامتین
*****************
پێش ئه‌وه‌ی خۆشت بوێم
خۆشه‌ویستیم کرده ئه‌ڵقه‌یه‌ک و
له په‌نجه‌م دای
پێش ئه‌وه‌ی له گهڵمابی
شه‌وانه له باوه‌شتا ئه‌نووستم
پێش ئه‌وه‌ی بم ناسی
ناسنامه‌که‌م له ناو جانتای مه‌دره‌سه‌ت دا
بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریا
پێش ئه‌وه‌ی بم بینی
دزه‌م کرده ناو نیگاکانت و
له ژوانێکی کورتیله دا
تێـــر
تێـــر
ماچم
کـردی!
****************
م.ا.چ
***
هه‌وری قژێک
له ئاسمانی
ناوچاوانت
خۆری ڕۆتی
داپۆشیوه
مژی خاڵیک
بۆ ناو دۆڵی
سنگ و مه‌مکت
دابه‌زیوه
بهسهرتاڤگهی
چاوه‌کانتا
ڕووبارێکی
فرمێسکاوی
دێته خوارێ
تنۆک تنۆک
گه‌ڵای لێوت
گه‌زۆی ماچی
لـێ...
ئـه...
بـار...
ێ...!
باوکی ڕامتین