بۆهونه‌رمه‌ند قاله‌مه‌ڕه‌ی شمشاڵ ژه‌ن
*****************************
وه‌سیه‌ت
*******
له‌سه‌رلاشه‌ی شمشاڵێکی له دنیا چوو
نووسرابوو:
" وه‌سیه‌ت...، وه‌سیه‌ت...!
ئه‌ی خه‌ڵکانێ !
ئه‌گه‌ر مردم؛
له هه‌نبانه‌ی مامه شوانێ
بۆم بدروون،
کفنێ به ده‌ست بێریڤانێ
له‌سه‌ر تاتێ، به‌رده‌پانێ
بم شۆن به ئاوی بارانێ
تابووتێکم بۆ بتاشن
له ئاڵهکۆکو بێژانێ
جوان دام پۆشن به ریحانێ
جا پێی بڵێن
به وێ که‌وێ له کێوانێ
هه‌موو ڕۆژێ؛
به‌یانێ، عه‌سرێ، شێوانێ
ده‌ورم بگرێ به گریانێ
بانگی لێ که‌ن،
له وێ مه‌ڕدۆشه چاوجوانێ
له هاوێرو مه‌ڕخوێدانێ
بێ بۆ بالۆره لێدانێ
به‌ڵام هه‌رگیز!
مه‌م به‌ن بۆ نێو قه‌برستانێ
له ناو گه‌رووی شمشاڵ ژه‌نێ، نه‌ی لێده‌رێ
بۆم دا ڕێژن گۆڕه‌خانێ
هه‌موو ساڵێ؛
به‌هارێ، هاوینێ، پاییزێ، زستانێ
هه‌موو پێنج شه‌مۆو جومعانێ
وه‌رنه سه‌رم
با هه‌موو خه‌ڵکی بزانێ
که نێو گه‌رووی قاله مه‌ره
بۆته پارده‌ی کوردستانێ "
*********
باوکی ڕامتین
*****************************
وه‌سیه‌ت
*******
له‌سه‌رلاشه‌ی شمشاڵێکی له دنیا چوو
نووسرابوو:
" وه‌سیه‌ت...، وه‌سیه‌ت...!
ئه‌ی خه‌ڵکانێ !
ئه‌گه‌ر مردم؛
له هه‌نبانه‌ی مامه شوانێ
بۆم بدروون،
کفنێ به ده‌ست بێریڤانێ
له‌سه‌ر تاتێ، به‌رده‌پانێ
بم شۆن به ئاوی بارانێ
تابووتێکم بۆ بتاشن
له ئاڵهکۆکو بێژانێ
جوان دام پۆشن به ریحانێ
جا پێی بڵێن
به وێ که‌وێ له کێوانێ
هه‌موو ڕۆژێ؛
به‌یانێ، عه‌سرێ، شێوانێ
ده‌ورم بگرێ به گریانێ
بانگی لێ که‌ن،
له وێ مه‌ڕدۆشه چاوجوانێ
له هاوێرو مه‌ڕخوێدانێ
بێ بۆ بالۆره لێدانێ
به‌ڵام هه‌رگیز!
مه‌م به‌ن بۆ نێو قه‌برستانێ
له ناو گه‌رووی شمشاڵ ژه‌نێ، نه‌ی لێده‌رێ
بۆم دا ڕێژن گۆڕه‌خانێ
هه‌موو ساڵێ؛
به‌هارێ، هاوینێ، پاییزێ، زستانێ
هه‌موو پێنج شه‌مۆو جومعانێ
وه‌رنه سه‌رم
با هه‌موو خه‌ڵکی بزانێ
که نێو گه‌رووی قاله مه‌ره
بۆته پارده‌ی کوردستانێ "
*********
باوکی ڕامتین
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر