۲۸ خرداد ۱۳۸۸

سروودی 31ی مانگی گولان روژی کرانه وه ی کتیبخانه ی قه لاره ش

سروودی 31ی مانگی گوڵان
هۆنراوه‌ی باوکی ڕامتین
به‌ بۆنه‌ی کرانه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی گشتی ئاوایی قه‌ڵاڕه‌ش

سی ویه‌کی مانـــــــگی گوڵانه‌ - ڕۆژت پیــــــــــرۆز کتێبخانه‌
ڕۆژی کردنـــــــه‌وه‌ی زانسته ‌- بۆیه‌ ئه‌مڕۆ جــــــــه‌ژنه‌مانه‌
کتێب ئه‌مڕۆ مامــــــــوه‌ستایه‌ - هه‌ڵگری په‌یـــــــــامی خوایه‌
په‌یام نێــــــــــری دادو ئاشتی - هه‌رچی تێیدایــــــــــه‌ ڕه‌وایه‌
کتێب بــــــــه‌رهه‌می خوێندنه‌ - دژی زوڵم و دواکـــــــه‌وتنه‌
هزری هــــــــه‌زاران هه‌ژاره‌ - جێ پــــه‌نجه‌ی سه‌دان هێمنه‌
ڕێنماو ڕه‌وتی ژیــــــــــــــانه ‌- یـــــــــــــاریده‌‌ده‌ری ئینسانـه‌
گه‌وره‌تـــــــــرین زانستگه‌یه‌ - په‌یڤ و ئـــــــــاوازی جوانه‌
کتێب یارێکی دێــــــــــــــرینه‌ - قسه‌خۆش­و زبان شیــــــرینه‌
له‌یل­ومه‌جنوون، دێوانه‌وشه‌م - ڕه‌نجی فه‌رهاد بـــــۆ شیرینه‌
به‌رینه‌ وه‌ک به‌حری ئـــاوێ - من به‌ ئه‌و ناژیم تــــــــــاوێ
باشترین یارو هه‌ڤــــــــــــاڵه‌ - کتێب له ‌لام بێ دوستم نـاوێ
نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگـــــــاری - ئه‌وهێمایه‌ بۆ ڕزگـــــــــــاری
پڕله‌ ڕاستی وبه‌سه‌رهاتـــــه‌ - ئازایه‌تی و فیداکـــــــــــــاری
مێژووی باب و باپیــــــــرانه‌ - خــــــــــــاوه‌نی مڵکی جیهانه‌
گه‌نجینه‌یێکی به‌ نــــــــــرخه‌ - ده‌سکه‌وت­و ماڵ­و سامـــــــانه‌
مه‌رهه‌می زام و بــــــــــرینه‌ - خۆشه‌ویستی ئه‌و بــــــــه‌تینه‌
هه‌موو زانستێکی تیــــــــایه‌ - هه‌موو گیانی هه‌ر بـــه‌خشینه‌

باوکی ڕامتین

۴ نظر:

جوتيار گفت...

سلاَو كاك ناسر گیان.
ده‌ست خۆش به‌ڕاستی‌ وێبلاگێكی‌ جوانت هه‌یه‌.
ده‌زانم نامان ناسی‌ به‌لاَم ئێمه‌ دۆستانی‌ خۆمان له‌یاد ناكه‌ین.
ئه‌وه‌ له‌سه‌ر وێبلاگه‌كه‌م لینكم كردی‌.
نا نایكه‌م به‌ منه‌ت، تۆ خاوانی‌ رێزی‌ كاكه‌ گیان.
به‌هه‌رحاڵ زۆری‌ لێناڕێسم و كاتت ناگرم، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵم، هیوام سه‌ركه‌وتن و به‌رداوام بوونته‌.
كاتێكی‌ خۆش.
به‌ هیوای‌ پێوه‌ندی‌ به‌رده‌وام

باوکی رامتین گفت...

جوتیار گیان سلاو؛
خوم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که‌ دوستیکی وه‌ک توم هه‌بیت و رینوینیم بکات به‌ خوشیه‌وه‌ هه‌موو کات هاوریتم
کات خوش

هاوار گفت...

من ره حیم (لیره وه سلاو له کاک جوتیار وکاک ناسر دو تیکوشه ری به ریز ده که م هیوادارم سه رکه وتوبن)

9پیروزبایی جه ژنی ره مه زانیش له هه مو تاکیکی موسلمان ده که م

هاوار گفت...

من ره حیم (لیره وه سلاو له کاک جوتیار وکاک ناسر دو تیکوشه ری به ریز ده که م هیوادارم سه رکه وتوبن)

9پیروزبایی جه ژنی ره مه زانیش له هه مو تاکیکی موسلمان ده که م