گیرۆده‌ی عیشقی یه‌کێکم
هێشته ڕووخسارم نه‌دیوه
ئه‌وه نه‌بێ به ته‌له‌فوون
زۆر ده‌گه‌ڵم پێکه‌نیوه
گه‌رچی ده‌ستم وێی ڕاناگا
ئه‌و له په‌یڤی ئاشکرایه
که لێواو لێوه له جوانی
ئه‌ی له‌و ئه‌شقه چه‌نده پاکه
که زڕه‌ی زه‌نگ بۆم ده‌هێنێ
به‌دوور له چاو بڕکێی ڕه‌قیب
به سۆزه‌وه ده‌م لاوێنێ
هه‌مووی نازو به‌هانه‌یه
ئه‌وه‌ی له که‌نارت ده‌ژی
هه‌تا وه‌سڵ و فه‌سڵی گوڵان
خۆشه له‌غوربه‌ت دا بژی
تۆ ئه‌ی عیشقی تهلهفوونی
بۆچی زڕه‌ی زه‌نگت نایه
بۆنازانی ده‌رگای گوێچکه‌م
بۆ ده‌نگت وێڵ و واڵایه
له به‌یانی خۆشه‌ویستی ئه‌تۆی تیشکی هه‌تاوه‌که‌م
له‌ناو گۆمیلکه‌ی هه‌ر ژوانێ ماسی ماچێکت ڕاو ئهکمببووره گه‌ر به به‌ردی ماچ شووشه‌ی ڕووخسارت ئه‌شکێنم
به ده‌ستبازی ئه‌گریجه‌که‌ت خاو ئه‌که‌م و بۆت دادێنم
بۆ نازانی؟ فێرت کردووم چۆن ئه‌سپی خه‌یاڵ لێ خوڕم
گه‌ر تۆم نه‌بێ ئه‌ی نازه‌نین ئه‌وساکه به کێ بخوڕم؟
بۆ کوێ ده‌چی ؟ بگه‌ڕێ وه؟ ئه‌ی پاشی تۆ کێ پێم بڵێ:
سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆیه له جێ‌ژوان ده‌که‌ین هه‌مزه‌ڵێ!
داری هیوام بێ گه‌ڵایه له سێبه‌رم پشوو مه‌ده
ڕابردوومان چی به‌سه‌ر هات ئه‌لحانت به پێشوو مه‌ده
له که‌نارم ڕۆمه‌نیشه با شه‌پۆلم نه‌ت خنکێنێ
ده‌ریای دڵم تۆفانێکه گه‌می دڵت ئه‌ڕووخێنێ
زه‌وی مه‌یلم ئه‌وساڵ ویشکه ئه‌ی کوا بارانی هه‌وره‌که‌ت
پووشی دڵم ئه‌سووتێنێ شه‌پۆلی گه‌رمای جه‌وره‌که‌ت
شه‌وانێ بوو ته‌نیا هه‌ر خۆت ئه‌بوویته ئه‌کته‌ری خه‌ونم
ئه‌ڕژایته سه‌ر گه‌ڵای تاسه‌م دڵۆپ..دڵۆپ وه‌کوو شه‌ونم
گه‌ڕانه‌وه‌ت له خه‌ونیشدا جارێکی تر نابینمه‌وه
باڵی په‌پووله‌ی دڵ سووتا به‌ده‌ست شه‌می ئه‌وینمه‌وه
که چاوانم ده جووقێنم دنیا هه‌مووی شه‌وی تاره
به‌ڵام وێنه‌ی تۆی خۆشه‌ويست وه‌ک ئــاوێنه تييـای دياره
ئــه‌گه‌ر ناوی که‌سێ دێنم يا خۆشه‌ويستی تر ئه‌گرم
هه‌مووی نه‌هێنی يــه له تۆ دڵنیا به بێ تۆ ئه‌مرم
ماوه‌یه که ده‌نگت نایه به به‌رگوێما ئه‌ڵێی ونی
سه‌د قۆناغیش له من دووربی وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر لای منی
که ئه‌چمه باوه‌شی خه‌یاڵ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ئه‌ژمێرم
ته‌ک ته‌ک به ئه‌ستێره‌کان داپه‌یامی شادی ئه‌نێرم
شه‌وان ده‌گه‌ڵ بووکی یادت ده‌چمه هۆتێلی گریانم
به کاکه‌شانیش دا بڕۆی خۆشه‌ویستم پێت ده‌زانم
باوکی ڕامتین
*********
ســـــــــه‌رم دانا له پێناوت سه‌رت هه‌ڵگرت وتت شایـــــهد
تبـــــــــــــــــه گفتم زبهر تو که آنرا مصلحت آیــــــــــــــــد
بـــــــــه بێت ناژیم ده‌مێ تاوێ ئه‌گه‌ر چی تـــــۆ منت ناوێ
ســـــــــــــرودم شعر نم داری که آبی از لبت آیـــــــــــــــــد
حهبیبهخـــــــانی وه‌ک تۆ چۆن ده‌بێ نالی نه‌کا سهیـــــــری
ترانــــــــــه از زبانت خوش صدایی از کفت آیـــــــــــــــــــد
وه‌لی بووم تۆ شه‌می، دێوانهمی کرد شووشه ڕووخسارت
همی گــــــــردم پی بختم که تو خواهی دمت آیــــــــــــــــــد
بهچـــــــــاوان تۆ منت هان دا، به چـــاوان من له فه‌رمانم
نه فــــــرهادم شکافم کوه،نه ازشیرین کمت آیــــــــــــــــــد
بههانــــــــــــــه بێ به‌هانه قه‌ت ته‌ڵای ڕووت بێ بههانابێ
همی تــــــــــــرسیدم از اول خیالی از سرت آیــــــــــــــــــد
چرای به‌ختم شکا شووشه‌ی وه‌کوو مه‌جنوون له هه‌ردانم
نمایــــــــان شد چراغ شب نگه کن همدمت آیـــــــــــــــــــد
که لێم تــــــــــۆرای به‌ڵێنت دا به پێشم دا نهکــــــهی جۆڵه
شــــــــــــــود پیدا زاعمالت ندامت بوی ازت آیـــــــــــــــــــد
به ئێحساسم نه‌گه‌شتووی هێشته کاڵی تـــــــــــۆ له دڵداری
کنـــــون ناصر هوس کرده بدان او از برت آیـــــــــــــــــــد
باوکی ڕامتین
۳ نظر:
ده‌ستت خۆش به‌ڕاستی شتێکی جوانت نووسیوه
هیوادارم هه‌روا به‌رده‌وام بیت
Hi :)
Your article is great. Thanks for information. I'ts very useful. You have very nice blog.
------------------------------------------
Free Poker Money - Free $50 bankrolls
Regards
ده ست خوش کاتی کی خوش قه له م خوش هه ر بژی به خوشی
ارسال یک نظر