به ناوی خوا
*****************
ئـــــــاواتی به‌رزی بزرو دێــــــــــرینم
بــــۆگه‌شه‌ی هزری زارۆی شیـــرینم
وه‌ک خۆر له ئاسۆی نامۆی قه‌ڵاڕه‌ش
ئــه‌مڕۆ سرووشتی منی کردوه گه‌ش
وه‌کـوو ئه‌و گۆڵه‌ی له مانگی گــوڵان
ڕزگــــار بوو له به‌ند هاته نێـــو دڵان
شـــۆڕی شۆڕه‌شی خوێندنی نوێیــــه
پــهیامی مانگی گـــــــۆڵانی پێ یــــــه
مژده بێ! مــــژده! ڕووخا نـــــهزانی
بـــاوی نــهمــــاوه بــــــێ دهرهتـــانی
کیــژو کوڕ‌و کاڵ، پیرو هه‌رزه کــــار
بهرهوپـــــیری دێن، به‌ره‌وپیری یار
ئــه‌مڕۆ یاری مه بووکی پهڕتووکــه
دیـــاره بۆ یــاری زۆر ڕه‌زا سووکـــه
*****************************************************************
ئه‌ندامان و کارگێڕانی به‌ڕێزی ئه‌نجوومه‌نی ڕووناکی
ده‌گه‌ڵ سڵاوێکی گه‌رم و بۆن خۆش، له دووره وه ده‌ستی شه‌که‌ت و چاوی نه‌ترس و بێ خه‌وتان ماچ دهکـــــــهم. به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی ئاوایی قه‌ڵاڕه‌ش پیرۆزبایی تان پێ ده‌ڵێم و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م. ماندوو نه‌بن.
له‌کێ به‌رکێی ژیانی سه‌رده‌م دا بێ گومان برینه‌کان قووڵ و زامداریش گه‌لێکن، ده‌وا ده‌گمه‌ن و شاره‌زا و پسپۆڕی ئه‌م بواره‌ش که‌م تا کورتێک بێ خه‌یاڵن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، گه‌شه‌و سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌نجوومه‌ن و ئێن جی ئۆیه‌کان، هه‌روه‌ها پێکهێنانی مهکۆگهل و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان، له لایان کۆمه‌ڵێک لاوی خوێن گه‌رم و مرۆڤ دۆست و وڵات پارێز، به بیری پێشکه‌وتو خوازانه - له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات – مه‌ڵحه‌مێکی کاریگه‌رن بۆ سارێژ کردنه‌وه‌ی ئه‌م برینانه.
به ڕاشکاوی ئه‌توانم بڵێم که له نێو هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن و ئێن جی ئۆ یه‌کان دا چالاکیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ڕووناکی، زه‌ق و به‌ر چاوترن. ئه‌نجوومه‌نه‌که‌تان ، وه‌ک شۆڕه سواره‌ی ئه‌م گۆڕه‌پانه قۆڵی هه‌ڵماڵیوه‌و بوێرانه‌و دلێرانه کوتکی کاوه‌ی زانستی له ملی زوحاکی نه‌زانی داوه. ئێوه له دڵی ئێمه دا جێگای خۆتان کردۆته‌وه‌و له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌و گونده‌کانی کوردستان نێوتان له سه‌ر زارانهو ئاکارتان له به‌ر چاوان.
ئێوه هه‌ڵگرانی مه‌شخه‌ڵی شۆره‌شی نوێخوازین، ئێوه درزی هیواو هوومێدی ئێمه‌ن، ئێوه هه‌توان و نیوهنمهکن بۆ زامه‌کانمان، ئێوه فریشته‌ی ڕزگاریمانن، ئێوه په‌یامبه‌ری ڕاستی و ئاشتین، ئێوه ماموه‌ستای فیداکاری و تێکۆشانن، ئێوه ده‌ستپێکه‌ری هه‌موو ئیشه پیرۆزه‌کانن، ئێوه به‌رزترین لووتکه‌ی کوردستانن!
به دڵ و به گیان خۆشمان ده‌وێین، چاکه‌تان له به‌ر چاومانه، "ڕووناکی" ش شیاوی خۆتانه!
********************************************************************
ناسرخزرپوور(باوکی ڕامتین)
گوندی قه‌ڵاڕه‌ش 31/2/1388

۵ نظر:
ده‌ستت خوش بیت و نهموونهت زوربن
زؤر سوپاس زاگرس گیان
گه‌وره‌ت کردین
سلاو و هه زاران جار سلاو
کاک ناسر دستان خوش و ماندوو نه بن بو ئه و کاره جووانه ی که له قه لاره شی تان ئه نجام دا مه بستم دانانی کتیب خانه که یه هیوادارم که سه رکوتووبن.
سلاو کاک ناصر
ده ست پی کردنی کتیب خانه نه کی به کوی گه یی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سلاو کاک ناسر
ببوره ئه وه مطلبی تازه مان نییه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ خواهشن تازه ی که وه.
ارسال یک نظر