هه‌رچی شه‌وه؛ پڕ به جوانی ئه‌ستێره‌کان له تۆ ده‌دوێم
لهرۆژیش دا، هێندای هه‌موو ده‌نکه ترووسکه کانی خۆر ماڵ ئاوایی له خه‌ونه‌کان ئه‌که‌م
تۆ '' بگۆیهکی بێ ده‌نگ و
ڕووبارێکی بێ ڕه‌وت " و
ده‌ریایه‌کی بێ شه‌پۆل و
خۆرێکی بێ هه‌تاوی!
تۆ هاوارێکی له ناو گه‌روو دا خنکاوی!
تۆ هێندای ئاسمان شین و هێندای ئاو بێ ڕه‌نگ و
هێندای ته‌نیایی بێ ده‌نگی!
تۆ هێندای تاریکی بێ بن و هێندای عه‌داڵه‌ت لێم ونی!
ئه‌م شه‌و، پووشپهڕو سیس بوونی گیاکان...،
هه‌ڵوه‌رینی گێلاسه‌کان...،
باسی غوربه‌تی تۆیان بۆ ده‌کردم.
ئه‌مشه‌و، له‌قووڵایی ئاسمانه‌وه قووڵایی چاوه‌کانی تۆم دیت که باسی گریانی نیوه شه‌وو چۆنیه‌تی هه‌ڵڕژانی بارانیان ده‌کرد.
تۆ هه‌موو شیلانه‌کانی پووشپهڕو
هه‌موو هێشوه ترێکانی گهلاوێژو
هه‌موو ده‌سکه گه‌نمه‌کانی خهرمانانت بۆ ناردم!
تۆ ئێسته‌ش له گه‌ڵاڕێزان ئه‌ترسێی
بۆیه گهرپێ ئه‌نێیته سه‌ر داره گوێزه‌کان له به‌ر چاوتا قوڕ ئه‌بارێ
تۆ ئێسته‌ش له باو باڵنده‌و هه‌وره تریشقه ئه‌ترسێی
بۆیه گه‌ر چاوت هه‌ڵدێنی هاوار له دایکت ئه‌به‌ستی
تۆ هاواری سه‌دان بێشکه‌ی بێ کۆرپه‌و
سه‌دان کۆرپه‌ی بێ دایکی!
تۆ له دابڕان ئه‌ترسێی
بۆیه نفره‌ت له شه‌ڕ ئه‌که‌ی!
*******************
شاری سه‌رده‌شت له باشووری ئازه‌ربایه‌جانی ڕۆژئاوا، له باوه‌شی چیا‌و دۆڵ ودره‌خت و کانی و ڕووبار‌و تاڤگه‌دا، " له نێو دڵی زه‌رده‌شت،" له داوێنی چیای گرده سوور هه‌ڵکه‌وتووه . سه‌رده‌شت شارێکی سه‌رسنووری ئێران- ئێراقه و دانیشتوه‌کانی هه‌موو کوردن. با ئه‌وه‌ش بڵێم که زۆرترین قوربانیه‌کانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه- واته؛ به‌قه‌ولی کورده‌واری شه‌ڕی عه‌جه‌م و عاره‌ب- شار‌و دێهاته کورد نشینه‌کانی دوو دیوی سنوور بوون بۆ نه‌موونه وه‌کوو هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت و...!
له ڕۆژی 7ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1366ی هه‌تاوی دا فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ شاری سه‌رده‌شتیان بوردومانی کیمیایی کرد. له‌و ڕۆژه دا بڕستی هه‌ناسه‌یان له سه‌دان مناڵ و پیرو گه‌نج و ژن و مێرد، بڕی و به گازه ژاراویهکانی سیانۆد و خه‌رده‌ل بێ به‌زه‌ییانه له ژیان بێ به شیان کردن. ئه‌وان له‌و ڕۆژه دا بوونه قوربانی ئاواته قیزه‌ونه‌کانی ناحه‌زانی گه‌لی کورد.
به‌و کاره‌ساته نامرۆڤانه‌یه، برینێکی قووڵ که‌وته ناو مێژووی گه‌لی کورد و به قووڵایی ئه‌و برینه‌ش مێژووی داگیرکه‌ران بۆگه‌ن تر بوو.
به‌م بۆنه‌وه سه‌ری کڕنۆش بۆ ڕووحی بێ گه‌ردی شه‌هیدان دادنوێنین و ئه‌م ڕۆژه به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گرین.
نووسه‌ری وێبلاگی باژاڕ؛ 7/4/1388 هه‌تاوی
۶ تیر ۱۳۸۸
یادی 22هه‌مین ساڵ وه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی 7 ی پووشپه‌ڕی شاری سه‌رده‌شت
** سڵاو له ڕووحی بێگه‌ردی شه‌هیدانی 7ی پووشپه‌ڕی 1366 له شاری سه‌رده‌شت **
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
۶ نظر:
slaw kaki xom bashi
dest xosh wblageki basht haya
omid berdawamita
kak serdani emsh beka
namrn awany le deli mlta azhin
har bezhi
dast xosh aram giyan gawrat krdin
bachawan!
سلاو كاكه گیان
بمیوره كه‌مێك مه‌شغوڵ بووم بۆیه دره‌نگ سه‌ردانم كردیه‌وه.
كاكه خۆ تۆش به‌زه‌ییت به‌كه‌س دانایه‌ته‌وه وامان لێ ده‌كه‌ی بگرین.
ده‌زانی چیم بیر هاتۆته‌وه؟
ئه‌ورۆژه‌ی كه نووسیت:
كچی چاك ئه‌من....
ماچێك بكه خهلاَتم
له‌تاو بالاَی به‌رزی تۆ
وه‌خته بسووتێ هام
به‌ئاواتم بت بینم
......................
ئێستاس زۆركات پێنووسهكهتم دێته‌وه یاد كه چۆنت گرتبوو.
نا نا كارتی سوورم مه‌ده‌یه خۆ من دهروازهبانم ئه‌و خه‌تای له‌سه‌ر من كردووه.
تۆبڵێ ئه‌و رۆژه بێته‌وه چاو له چاوت بكه‌م و بڵێم:(سلاَو ماموستا).
كاكه ئه‌وه ئه‌و خاڵه ئارامه‌ش هاوڕێی رۆژانی ته‌نیایی منه.
هیوام به‌رده‌وامی و ته‌مه‌ن درێژیته. سه‌ركه‌وتوو بی.
کاک جووتیار ده گه ل سلاوی دووباره
کاکه گیان! گولیک که پیاو شاره زایی له سه ر نه بیت ده بی زور به ئیحتیاته وه بونی بکات، بویه نه ویرام شیتانه له سه ر چاومت دانیم. ئیسته فه رموون چاوانی من پشووگای ئیوه یه، تو و ئارام ده توانن له سه ر دل و گیانم ئارام بگرن! مادام ئیوه به هیلانه ی شیواوی دلی من ئوقره ئه گرن و به په یوه ندی ده گه ل من رازین، ده بی من که سیکی زور به خته وه ربم .
هیوام به رده وامیتانه
alakok@ymail.com
سلام دوستان واقعا حسي كه در ميان جوانان شما هست را ما د‌رك مي‌كنيم و مي خواهيم از يك راهي به همه نشون بديم كه ما هم مي توانيم
بله دوستان ما هم نيز مثل شما هستيم و هميشه اين جوري خواهيم ماند
به اميد اينده ي برتر...
در پايان نيز ليست امكانات جديد وبلاگ جوانان ناچيت رو ذكر كردم..
افتتاح سرويس هاي جديد وبلاگ جوانان ناچيت:
1:ارسال دعوت نامه ي پارساسپيس و پرشين گيگ براي كاربران به صورت رايگان سرويس فضاي رايگان اپلود فايل وعكس وزيپ و....
ارسال حداكثر تا 24 ساعت پس از ثبت ايميل در بخش نظرات
2:دعوت نامه ي ارسال اس مس از طريق اينترنت فروش اسكريپت و درخواست كارمند و خيلي ابزار ديگر فقط در اين دعوت نماه بعد از دريافت و ثبت نام
3:ايجاد ايميل هاي زيبا با پيشوند هاي كم و كوتاه پشتيباني شده از سايت هات ميل
دامنه هاي ايميل:
name@ir.ae
name@irr.ir
name@ire.ir
name@ksa.ir
و تعداد زيادي دامنه هاي ديگر
4:و ساير امكانات ديگر كه ما را از وبلاگ هاي ديگر برتر مي داند.....
با تشكر
sakaw bavki ramtin
am katatoo hamoo katekt bash,dast khoshiv mandoo naboonit le dakambo av hamoo kara joovana hivadarm sarkavtoobit.
ارسال یک نظر