به‌مه‌به‌ستی ڕێز لێنان له ڕۆژی كتێب و كتێب خوێندنه‌وه و حه‌وتووی كتێب ڕۆژی یه‌كشه‌مۆ 24 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ڕاوگه‌ی گشتی ئاوایی قه‌ڵاڕه‌ش و لاوانی قه‌ڵا، ڕێ و ڕه‌سمێكی خونچیلانه‌و جوانیان له‌ژووری مزگه‌وتی دێ رێكخست. له‌و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا به‌شێك له خه‌ڵقی دێ واته،ژن و پیاو، مناڵ و خوێندكار و كۆمه‌ڵێك له دۆستان و دۆستدارانی كتێب له‌شاری سه‌رده‌شت به‌شداربوون.
به‌خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له لایان سامڕه‌ند محه‌ممه‌دنژاد رێ‌و ڕه‌سمه‌كه ده‌ست پێ كرا. سه‌ره‌تا كاك زورار محه‌ممه‌دنژاد به‌رپرسی په‌ڕاوگه‌ی گشتی ئاوایی قه‌ڵاڕه‌ش،به‌خێرهاتنی به‌شداربوانی كرد‌و پاشان باسێكی كورتی له مه‌ڕچۆنیه‌تی دامه‌زراندنی پهڕاوگهكه پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد. كاك ناسرخزرپوور ئه‌ندامی شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پهڕاوگهكه دوای خوێندنه‌وه‌ی شێعرێك،له‌زمان كتێبه‌وه قسه‌ی كرد‌و پێناسه‌یێكی له‌سه‌ر كتێب و قازانجه‌كانی كتێب ئاراسته‌ی ئاماده‌بوان كرد.ههروههاكاك ڕزگار ئیسماعیلی خوێندكار له زانستگه‌ی ته‌ورێز و ئه‌ندامی شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پهڕاوگهكه یه‌كێكی تر بوو كه به‌خوێندنه‌وه‌ی وتارێك كۆڕه‌كه‌ی ڕازاوه‌تر كرد.لهونێوهش دا پێشكه‌ش كه‌ری به‌رنامه كاك جوتیار فه‌روه‌رش به خوێندنه‌وه‌ی شێعر‌و په‌خشان به‌زمانی كوردی گڕو تینی زیاتری به رێ‌و ره‌سمه‌كه ده‌به‌خشی. له درێژه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌دا خاتو فریشته حه‌سه‌نزاده خوێندكاری زانستگه‌ی سه‌رده‌شت و ئه‌ندامی شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پهڕاوگهكه سه‌باره‌ت به كتێب و كتێب خوێندنه‌وه دواو جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداری ژنان له كاره فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا كرد.بێ گومان به‌شداری فرێشتهخان وه‌ك ئه‌ندام له ده‌سته‌ی به‌رێوه به‌رایه‌تی كتێبخانه‌دا ئه‌م بۆشایه پڕده‌كاته‌وه كه به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی ئافره‌تان له كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌كان دا، پێش هاتوه و هانده‌رێكیشه بۆ به‌شداری كردنی ژنان.
كاك فه‌ردین مه لایی بهوێنهرایهتی میوانانی شاری سه‌رده‌شت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروست بوونی ژیان و په‌یوه‌ندی مرۆڤ ده‌گه‌ڵ ژیان و جیاوازیه‌كانی ژینگه وتارێكی پێشكه‌ش به به‌شداربوان كرد.
شانۆی دوكتۆرو نه‌خۆش ـ له‌نواندنی به‌رێزان ره‌حیم شه‌ریف پوور و ئارام شه‌ریف پوور ـ یه‌كێك بوو له‌خاڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و رێوره‌سمه كه ئاماده‌بوانی غه‌رقی پێكه‌نین كرد. كاك ڕه‌حیم وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه به‌رایه‌تی كتێبخانه،كه نه‌ی ده‌ویست په‌پووله‌ی بزه له‌سه‌ر لێوی به‌شداربوان بفرێ به‌و مه‌به‌سته هاته پشت تریبۆن و به‌گێرانه‌وه‌ی جۆك و خوێندنه‌وه‌ی نوكته و لاسایی كردنه‌وه كۆره‌كه‌ی زیاتر رازانده‌وه و پێكه‌نینی زیاتری باراند.شۆڕای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌راوگه و لاوانی قه‌ڵا خه‌ڵاتی جالاك ترین ئه‌ندامانی پهراوگهیان به‌سه‌ر دوو خاتوونی بچكۆله1- ژینا مهولانپوور 2- دالیا ره‌سوولی خوێندكارانی پۆلی دووهه‌می سه‌ره‌تایی دا،دابه‌ش كرد.هه‌روه‌ها خاتو سه یران ئه‌حمه‌دی وه‌ك خوێنه‌ری زۆرترین كتێب ڕێزی لێ گیرا. كاك هونه‌ر شێخه پوور خوێندكاری سێهه‌می ناوندی وه‌ك چالاك ترین ئه‌ندامی كوڕ رێزی لێ گیرا .ئه‌وكه‌سانه‌ش كه به ڕه‌سم یا وتار و شێعر به‌شداری پێشبركهكهیان كردبوو به‌م جۆره خه‌ڵات كران.
خاوه‌نی باشترین ره‌سم به‌رێز حه‌سه‌ن چه‌نگه
خاوه‌نی باشترین وتار به‌ڕێزان رامین مهولانپوور و ئارام شه‌ریف پوور
خاوه‌نی باشترین شێعر خاتوو مژده ئیسماعیلی
پاشان نۆبه‌ی میوانداری و پشوودان بوو كه له‌و كاته‌دا پێشكه‌ش كه‌ری به‌رنامه كاك جووتیار پرسیارێكی به‌م جۆره ئاراسته‌ی منالان کرد.
"ناوی چوار ئه‌نجوومه‌ن كه له رێ‌و ره‌سمی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌دا روژی 31ی مانگی گوڵان به‌شدابوون بنووسه"
ئه‌م پرسیارهدوابرگهی به‌رنامه‌و كۆتایی به‌رنامه‌كه بوو كه وه‌ڵامه‌كان كۆكرانه‌وه‌و كۆتایی به کۆرهكه هات.
شایانی باسه ئه‌و ڕێوره‌سمه له لایان به‌ختیار ئیسماعیلی وێنه‌ی لێ هه‌ڵگیرا.
۱ نظر:
slaw kak naser dast xoshitan le dakam bo am barnama jwana wa bataybat dast xoshi la frshta xanm dakam ka barasti kori eway razawatr krdwa wahiwadarm rejay kchan zyatr bet wa dast xoshi la hamo andamakan dakam wa hiwadarm sarkawtotr bn.
ارسال یک نظر