به یادی پار
***
که یار ڕۆیشت؛
داره بی یه‌که‌ی خوارووی ماڵمان
پێی وتم :
"غه‌م دات نه‌گرێ
لاخم- گه‌ڵای سه‌وزو ناسک داده‌ڕێژێ
پۆخم- کڵووک ده‌ر ده‌کات و
قامهتیشم
- وه‌کوو که‌وباڕ-
په‌ڕی کۆنی ده‌هاوێژێ
ئه‌تۆش ئه‌مجار
به یادی پار
له‌سه‌ر فه‌ڕشی سێبه‌ره‌که‌م
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...!
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...! "
********************
باوکی ڕامتین
***
که یار ڕۆیشت؛
داره بی یه‌که‌ی خوارووی ماڵمان
پێی وتم :
"غه‌م دات نه‌گرێ
لاخم- گه‌ڵای سه‌وزو ناسک داده‌ڕێژێ
پۆخم- کڵووک ده‌ر ده‌کات و
قامهتیشم
- وه‌کوو که‌وباڕ-
په‌ڕی کۆنی ده‌هاوێژێ
ئه‌تۆش ئه‌مجار
به یادی پار
له‌سه‌ر فه‌ڕشی سێبه‌ره‌که‌م
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...!
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...! "
********************
باوکی ڕامتین
*****************
پێش ئه‌وه‌ی خۆشت بوێم
خۆشه‌ویستیم کرده ئه‌ڵقه‌یه‌ک و
له په‌نجه‌م دای
پێش ئه‌وه‌ی له گهڵمابی
شه‌وانه له باوه‌شتا ئه‌نووستم
پێش ئه‌وه‌ی بم ناسی
ناسنامه‌که‌م له ناو جانتای مه‌دره‌سه‌ت دا
بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریا
پێش ئه‌وه‌ی بم بینی
دزه‌م کرده ناو نیگاکانت و
له ژوانێکی کورتیله دا
تێـــر
تێـــر
ماچم
کـردی!
****************
م.ا.چ
***
هه‌وری قژێک
له ئاسمانی
ناوچاوانت
خۆری ڕۆتی
داپۆشیوه
مژی خاڵیک
بۆ ناو دۆڵی
سنگ و مه‌مکت
دابه‌زیوه
بهسهرتاڤگهی
چاوه‌کانتا
ڕووبارێکی
فرمێسکاوی
دێته خوارێ
تنۆک تنۆک
گه‌ڵای لێوت
گه‌زۆی ماچی
لـێ...
ئـه...
بـار...
ێ...!
باوکی ڕامتین
۳ نظر:
سلاَو كاكه گیان.
ده‌بێ بمبووری ده‌رنگ دێمه خزمه‌تت، به‌داخه‌وه كاتم كه‌مه ناتوانم زوو زوو ببمه میوانت.
به‌هه‌ر حاڵ زۆری لێ ناڕێسم ته‌نیا ده‌ڵێم هه‌ركاتێك دێمه ئێره، ((وێبلاگهكهت))، دڵم ده‌كرێته‌وه و بیره‌وه‌ریه‌كانم زیندوو ده‌بنه‌وه.
به‌ینی خۆمان بێت داواكاریه‌كه‌م لێت هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ده‌ترسێم دیواره‌كانیش گوێیان لێبێت بهلاَم هه‌ر ده‌یڵم،
چاوه‌ڕوانم ببیه ماموستام، هه‌ڵبه‌ت نازانم به شاگردی وهرمدهگری یان نا.
ئه‌رێ به‌ڕاست، ئیستا، ((شهفامهی كه‌مه‌ربه‌ندی شاركهم پڕ نابێ له گۆرانی))؟
هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ركه‌وتوو بی.
کاک ناصر گیان ئه مه یانت زور جوانه به راستی ده ستت خوش بیت
ئیسته فرمیسکم له چاوان دین
به راستی جوانه پیروزبایت لی ده که م بو ئه م هه سته جوانه به لام بلیم چی ئیستا ماچی هیچ کیژ یکم نه کردوهنازانم چونه
0(به س له خه لکم بیست‌و ه که ده لین ماچ خوشه)
ارسال یک نظر